ماستەر نامەی خوێندکار " پشتیوان خدر عثمان " لە بواری زانستی بایۆلۆجی بە ناونیشانی " Evaluation of Thyroid Hormones and Adipokines in Type Two Mellitus Patients in Qaladze City " لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

ڕۆژی سێ شەممە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری ماستەر " پشتیوان خدر عثمان " لە بواری زانستی بایۆلۆجی بەناونیشانی " Evaluation of Thyroid Hormones and Adipokines in Type Two Mellitus Patients in Qaladze City " لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د نادر مصطفی قادر سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.ی.د ڕامیار کمال خدر ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی ڕاپەڕین، پ.ی.د فاخر نجم کوخە صابر ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە و پ.د اسماعیل صالح ابراهیم لە زانکۆی کۆیە ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.

ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.

Koya University Strategic Plan 2023-2027

News Date
Image
Koya University