تێزی خوێندکاری دکتۆرا "گۆران مولود فتاح" لە بواری پەروەردەی وەرزش بەناونیشانی "ادارة الصراع التنظیمی و علاتتە بالالتزام و السلوک التنافسی لدی شباب اندیة درجة الاولی بکرة القدم فی اقلیم کوردستان العراق" لە فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

 ڕۆژی یەکشەممە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری دکتۆرا "گۆران مولود فتاح" لە بواری پەروەردەی وەرزش بەناونیشانی "ادارة الصراع التنظیمی و علاتتە بالالتزام و السلوک التنافسی لدی شباب اندیة درجة الاولی بکرة القدم فی اقلیم کوردستان العراق" لە فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

 ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د عدی غانم محمود سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی موسڵ، پ.د نەوزاد حسین درویش ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.د عوێز سعدی اسماعیل ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.ی.د محمد احمد صابر ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کەرکووک، پ.ی.د عدی کریم رحمان ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی دیالە و پ.ی.د هونەر صابر محمود لە زانکۆی کۆیە ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.

 ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University

News Date
Image
Koya University