تێزی خوێندکاری دکتۆرا "بەهزاد فتاح خورشید" لە بواری ئەدەبیاتی کوردی بەناونیشانی "ئەدەبی کوردی سەردەم (شەپۆلەکانی شیعری کوردی لە دوای ڕوانگە) ١٩٩١-٢٠٢١" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

ڕۆژی یەکشەممە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری دکتۆرا "بەهزاد فتاح خورشید" لە بواری ئەدەبیاتی کوردی بەناونیشانی "ئەدەبی کوردی سەردەم (شەپۆلەکانی شیعری کوردی لە دوای ڕوانگە) ١٩٩١-٢٠٢١"  لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

 ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د نوزاد سعید وقاص سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.د علی طاهر حسین ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سلێمانی، پ.د سامان عزالدین سعدون ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی گەرمیان، پ.ی.د ئازاد محمد سعید ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د سروشت جوهر حوێز ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە و پ.د عثمان حمد خضر لە زانکۆی کۆیە ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.

 ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.

Koya University

News Date
Image
Koya University