تێزی خوێندکاری دکتۆرا "محمد ظاهر کوخاصادق" لە بواری جوگرافیای ئابووری بەناونیشانی "شیکردنەوەیەکی جوگرافی بۆ کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی پەلەوەر لە پارێزگای هەولێر و ڕەهەندە ئابوورییەکانی" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

ڕۆژی دووشەممە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری دکتۆرا "محمد ظاهر کوخاصادق" بەناونیشانی "شیکردنەوەیەکی جوگرافی بۆ کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی پەلەوەر لە پارێزگای هەولێر و ڕەهەندە ئابوورییەکانی" لە بەشی جوگرافیای فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د سەفین جلال فتح اللە سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.د ئامانج احمد حمدامین ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سۆران، پ.ی.د شاد حمید محمد ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سلێمانی، پ.ی.د ساکار محمد حسن ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی ڕاپەڕین، پ.ی.د دلێر عزیز طە ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە و پ.د احمد جلیل اسماعیل لە زانکۆی کۆیە ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.

ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.

Koya University Strategic Plan 2023-2027

News Date
Image
Koya University