ماستەرنامەی خوێندکار "بێگەرد سلام حمدامین" لە بواری ڕێزمانی کوردی بەناونیشانی "ڕێزمانی ئەرکی دوای بۆچوونەکانی هاڵیدەی لەبەر ڕۆشنایی بۆچوونەکانی (Fawcett)دا" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا. 

ڕۆژی دووشەممە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری ماستەر "بێگەرد سلام حمدامین" لە بواری ڕێزمانی کوردی بەناونیشانی "ڕێزمانی ئەرکی دوای بۆچوونەکانی هاڵیدەی لەبەر ڕۆشنایی بۆچوونەکانی (Fawcett)دا" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو. 

ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.ی.د عمر محمود کریم سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د مزگین عبدالرحمن محمد ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.ی.د شێروان حسین حمد ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی ڕاپەڕین و پ.د صباح رشید قادر لە زانکۆی کۆیە ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە. 

ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.

Koya UniversityKoya University

News Date
Image
Koya University