ماستەرنامەی خوێندکار "ساهر صباح علی" لە بواری زمانی کوردی بەناونیشانی "ڕۆڵی مۆرفۆلۆجی لە پڕۆسەی وەرگرتن و فێربوونی زماندا" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری ماستەر "ساهر صباح علی" لە بواری زمانی کوردی بەناونیشانی "ڕۆڵی مۆرفۆلۆجی لە پڕۆسەی وەرگرتن و فێربوونی زماندا" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د شهاب شێخ طیب سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی ڕاپەڕین، پ.ی.د سیروان سمین احمد ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کەرکووک، پ.ی.د نوزاد انور عمر ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە و پ.ی.د عمر محمود کریم لە زانکۆی کۆیە ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە. 

ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.

Koya University

Koya University

 

News Date
Image
Koya University