بە میواندارێتی زانکۆی کۆیە کۆتا ڕۆژی چالاکییەکانی هەفتەی جیهانیی کارسازی لەلایەن تۆڕی جیهانیی کارسازی GenIraq و هاوئاهەنگی زانکۆی کۆیە، Orange Corners، بەشی بۆنە و ڕێوڕەسمەکان و ڕێکخراوی مێرک بەڕێوەچوو.

ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی نوێنەری جێگری سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەنابی کاک قوباد تاڵەبانی بەڕێز سەفین غەفوور و سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق و ڕاوێژکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز د. خەتتاب ئەحمەد، کەسایەتییە کارگێڕی، حیزبی و کۆمەڵایەتییەکانی شاری کۆیە و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە، نوێنەری ڕێکخراو و دامەزراوە نێوخۆیی و بیانییەکان و مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی کۆیە کۆتا چالاکیی هەفتەی جیهانیی کارسازی لە هەرێمی کوردستان بە دروشمی "کارسازی لێرەوە دەست پێدەکات" لە هۆڵی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

 چالاکییەکە بە ساتێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد و پاشان وتاری نوێنەری ڕێکخراوی تۆڕی جیهانیی کارسازی GenIraq لەلایەن بەڕێز خاتوو گەلین مەجید پێشکەش کرا.

 بڕگەی دواتر سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق وتارێکی پێشکەش کرد.

سەرۆکی زانکۆی کۆیە لەمیانەی وتارەکەیدا خۆشحاڵی زانکۆی کۆیەی بۆ بەڕێوەچوونی ئەم چالاکییە دەربڕی و هەروەها ئاماژەی بە گرینگیی بابەتی کارسازیی کرد وەک بابەتێکی پەیوەندیدار بە ئایندەی توێژێکی گرینگی کۆمەڵگە واتە گەنجان و خوێندکاران و لەدەرێژەدا گوتی:

وەک زانکۆی کۆیە لە پلانی ستراتیژیی زانکۆ بۆ ساڵەکانی (٢٠٢٣-٢٠٢٧) سەرکەوتنی خوێندکار و ئامادەسازیانمان بۆ بازاڕی کار کردۆتە کۆڵەگەی یەکەمی پلانەکە و کار لە هەرە پێشینەی زانکۆمان بەوەش پابەندبوونی زانکۆمان دەردەبڕین بۆ ساڵانی داهاتوو بەوەی هانی کارسازیی بدەین و پشتگیری بکەین"

بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق لەدرێژەی وتارەکەیدا گوتی:

ئێمە هەوڵ دەدەین خوێندکارەکانمان بە دەرفەتی کار لە جیهانی ڕاستەقینەدا ببەستینەوە و باوەڕی تەواومان هەیە کە فێربوون نابێ تەنها لە چوارچێوەی پۆل و پەرتووکی خوێندندا سنووردار بکرێت"

 دواتر وتاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەڕێز د. خەتتاب ئەحمەد پێشکەش کرا و پاشان وتاری نوێنەری Orange Corners (OC) Erbil لەلایەن بەڕێز ئەنسار عومەر پێشکەش کرا.

 بڕگەی دواتر پانێلی سەرەکی چالاکییەکەی گرتبووە خۆ بەناونیشانی "ڕۆڵی کارسازی لە زانکۆکان" ئەم پانێلە لەلایەن بەڕێز د. احمد عبدالعزیز بەڕێوەبرا و تێیدا هەریەک لە بەڕێزان سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق، ڕاوێژکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان د. خەتتاب ئەحمەد و د. ڕێبین ئەلسلێفانی شارەزا لە بواری کارسازی بابەتیان سەبارەت بە کارسازیی پێشکەش کرد.

بڕگەی دواتر پریزێنتەیشنێک لەلایەن بەڕێوەبەری American Corner بەرێز هاوبیر هیوا پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.

 پاشان لە چوارچێوەی بڕگەی چیرۆکی سەرکەوتنەکان کورتە ڤیدیۆیەک سەبارەت بە دەرچوویەکی زانکۆی کۆیە بەناوی "سەرهەند عەلی" کە لە بواری کارسازیدا سەرکەوتنی بەدەست هێنابوو نمایش کرا و هاوکات چیرۆکی سەرکەوتنی خاتوو "شاگوڵ خالید" وەک کەسێکی سەرکەوتووی بواری کارسازیی لە چوارچێوەی پرسیار و وەڵامدا لەگەڵ بەشداربوون هاوبەشی پێکرا.

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

-----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature. . There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED). Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+. KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021). Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedi

 

News Date
Image
Koya University
Subtitle
چالاکییەکانی هەفتەی جیهانیی کارسازی