وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێز ئایدن مەعروف سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد و لەلایەن بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق و ئەنجوومەنی زانکۆوە پێشوازی لێکرا.

لە میانی سەردانەکەدا، بەڕێز ئایدن مەعروف خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانیکردنی زانکۆی کۆیە دەربڕی و سوپاسی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ و ئەنجوومەنی زانکۆی کرد بۆ ئەو پێشوازییە لێیکرا.

بەڕێز وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، پیرۆزبایی لە بەڕێز سەرۆکی زانکۆ کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکان.

هەر لە میانی سەردانەکە، بەڕێز ئایدن مەعروف باسی لە ڕۆڵ و پێگەی زانکۆی کۆیەی کرد لە پاراستنی یەکڕیزی و تەبایی نێوان پێکهاتەکان بەوپێەی کە لە نێوان مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی کۆیەدا هەموو کەمایەتی و پێکهاتەکان هەیە و هەموو پێکەوە ئامانجیان سەرخستنی پرۆسەی خویندنە و گوتی:

"زانکۆیەک کە دامەزرێنەرەکەی سەرۆک مام جەلال بێت هەر ئەوەی لێ چاوەروان دەکرێت. هەموومان ڕۆڵی مام جەلال دەزانین لە پاراستنی یەکڕیزی و پێکەوە ژیان و پاراستنی مافی پێکهاتەکان".

هاوکات بەڕێز ئایدن مەعروف، پاڵپشتیی خۆی بۆ زانکۆی کۆیە و ئامادەیی بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە هاوکارییەک نیشاندا.

لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق بەخێرهاتنی بەڕێز جەنابی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان کرد و خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانەکەی بەڕێزیان دەربڕی و ئەو سەردانەی بەرز نرخاند.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، ئاماژەی بە پێکهاتەی رەنگینی شاری کۆیە و زانکۆی کۆیە کرد و رایگەیاند کە لە زانکۆی کۆیە مامۆستایان لە هەموو چین و توێژ و پێکهاتە و ئایین و نەژاد هەیە و هەموو پێکەوە بە برایانە کار دەکان.

دوای کۆبوونەوەکە بەڕێز سەرۆکی زانکۆ و ئەنجوومەنی زانکۆ لەگەڵ بەڕێز ئایدن مەعروف سەردانی کتێبخانەی زانکۆ، پارکی زانکۆ و چەند شوێنێکی زانکۆیان کرد.

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

News Date
Image
KoyaUniversity