تێزی دکتۆرای خوێندکار "ڕێبین عبدالخالق عبداللە" لە بواری زانستی جوگرافیا بەناونیشانی "پلان و پەرەپێدانی بەردەوام بۆ گەشتوگوزاری ژینگەیی لە پارێزگای هەولێر" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا. 

ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری دکتۆرا "ڕێبین عبدالخالق عبداللە" لە بواری زانستی جوگرافیا بەناونیشانی "پلان و پەرەپێدانی بەردەوام بۆ گەشتوگوزاری ژینگەیی لە پارێزگای هەولێر" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د سلیمان عبداللە اسماعیل سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.د احمد جلیل اسماعیل ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.د شێروان عمر رشید ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سلێمانی، پ.د لقمان وسو عمر ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د فاطمە قادر مصطفی ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی ڕاپەڕین و پ.د کامران طاهر سعید لە زانکۆی کۆیە ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.

ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.

Koya University

News Date
Image
Koya University
Subtitle
تێزی خوێندکاری دکتۆرا "ڕێبین عبدالخالق عبداللە" سەبارەت بە گەشتوگوزاری ژینگەیی لە زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا