پێشانگایەکی پۆستەر بۆ خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشی کارگێڕیی کار لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە بەرێوەچوو.

ڕۆژی سێشەممە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق و ڕاگری فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان بەڕێز پ.ی.د شوان عمر خضر، ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە و سەرۆکی بەشی کارگێڕیی کار بەڕێز د. بڕوا سەردار و مامۆستایان و خوێندکارانی بەشی کارگێڕیی کار لە  فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە، پێشانگایەکی پۆستەر بۆ خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشی کارگێڕیی کار بەڕێوەچوو. 

ئەم پێشانگایە لەلایەن  سەرۆکایەتیی بەشی کارگێڕیی کار بە سەرپەرشتی مامۆستای بابەت د. دالیا خالید لەژێر ڕۆشنایی کۆڵەکەی سەرەکیی "سەرکەوتنی خوێندکار"ی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە بە ئامانجی ڕەخساندنی دەرفەت بۆ نیشاندانی توانایی خوێندکاران لە بواری خوێندنەکەیان و ئاشناکردنی کۆمەڵگە بە کارایی ئەم بەشە زانستییانە لە کایە ئاکادیمی و پیشەییەکانی بەڕێوەچوو.

پۆستەرەکانی خوێندکاران بابەتە جۆراوجۆرەکانی بواری کارگێڕیی کار وەک بەڕێوەبەردنی ستراتیژی، ژینگەی ناوخۆیی ڕێکخراو، هەڵبژاردنی ستراتیژی، پێگەی ستراتیژی، ژینگەی دەرەکی و ژینگەی پیشەسازیی ڕێکخراوی گرتبووەخۆ کە لەلایەن خوێندکاران بە گروپی سێ کەسی یان چوار کەسی پێشکەشی بەشداربووان و ئامادەبووان دەکرا.

خوێندکار "ڕاوێژ سەلاحەدین صالح" خوێندکاری قۆناغی چوارەمی بەشی کارگێڕیی کاری خوێندنی بەیانیان هاوڕێ لەگەڵ خوێندکار "محمد لەشکر حمد" و خوێندکار "فاتیمە جەبار" پۆستەرێکیان سەبارەت بە "ژینگەی ناوخۆیی ڕێکخراو" ئامادەکردبوو و لەمیانەی لێدوانێکیان بۆ ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە وێڕای سوپاس و دەستخۆشییکردنیان لە سەرۆکایەتیی بەشەکەیان و زانکۆی کۆیە بۆ ڕەخساندنی ئەم هەلە هاوکات باسیان لە گرینگی و پێویستی بەڕێوەچوونی پێشانگای لەمجۆرە بەمەبەستی برەودان بە تواناییەکانی خوێندکاران کرد.

ڕاوێژ سەلاحەدین سەبارەت بە گرینگی و کاریگەریی زانکۆ لەسەر ئامادەکردنی خوێندکار بۆ بازاڕیی کار کرد گوتی:"ئێمە لە زانکۆدا بەشێوەیەکی ئاکادیمییانە بۆ وەڵامدەریی پێویستییەکانی بازاڕی کار و کۆمەڵگە ئامادە دەکرێین"، زانکۆی کۆیە لە ژێر ڕۆشنایی پلانی ستراتیژیی زانکۆ و کۆڵەکەی سەرەکیی "سەرکەوتنی خوێندکار" بە ڕەخساندنی هەل و دەرفەتی لەبار و گونجاو وێڕای بەخشینی متمانەبەخۆبوون بۆ بەشدارییکردن هاوکات بۆ داهاتوو و بازاڕی کار ئامادەیان بکات، خوێندکار "فاتیمە جبار" دەربارەی بابەتی پۆستەرەکەیان ئاماژەی بەوەکرد ئێمە لەم پۆستەرەدا هەوڵمان داوە ژینگەی ناوخۆیی ڕێکخراو و دامەزراوە ڕوونبکەینەوە و پێکهاتەی کارگێڕیی ناو ڕێکخراوەکان نیشان بدەین هاوکات خوێندکار "محمد لەشکر حمد" باسی لەوەکرد ئەوان لەم پۆستەرەدا  هەوڵیان داوە شێوازی کارکردن و مانەوە لە بازاڕی کار ڕوونبکەنەوە.

سەرۆکی بەشی کارگێڕیی کار لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتیی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێز د. بڕوا سەردار لەمەڕ گرینگی و ئامانجی بەڕێوەبردنی پێشانگایەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئەوان لەبەر ڕۆشنایی پلانی ستراتیژیی زانکۆ و کۆڵەکەی سەرەکیی "سەرکەوتنی خوێندکار" ئەم چالاکییەیان بەڕێوەبردووە و هاوکات ئامانجیشمانە ئەو پەیامە بگەیێنین کە بابەتی "کارگێڕی" و "بەڕێوەبردن" پرسێکی هەستیار و گرینگیی کۆمەڵگەیە و لەدرێژەدا ناوبراو گوتی:" ئەم پێشانگایە متمانەبەخۆبوون بە خوێندکاران دەبەخشێ و تواناییەکانی ئەوان لە بواری خوێندنیان دەردەخات".

خوێندکاران "سارا فریاد جوهر" و "محمد عبداللە رشاد" و "ماریانا کازم ئومر" کە پێکەوە پۆستەری "بەڕێوەبردنی ستراتیژی"ییان ئامادەکردبوو و خوێندکاری قۆناغی چوارەمی بەشی کارگێڕیی کاری خوێندنی بەیانیانن وشەی "ستراتیژی" و گرینگی هەبوونی ئەم بابەتەیان لە چوارچێوەی ڕێکخراو و دامەزراوەکان بۆ بەشداربووان ڕوون دەکردەوە، خوێندکار سارا دەربارەی گرینگی دەرس و وانەکانی بەشەکەیان ئاماژەی بەوەکرد ئەوان شارەزایی و ئەزموونی پێویستیان لە بواری زانستەکەی خۆی وەرگرتووە هەڵبەت چۆنییەتی وەرگرتنی ئەو شارەزاییانە و بەکارهێنانەوەیان لە داهاتوودا دەکەوێتە سەر خوێندکار و دەرچوو وەک تاکێک کە چەند حەزی لە بوارەکەی خۆی بووە و پەرەی بە تواناییەکانی خۆی داوە.

 هاوکات خوێندکار ماریانا سەبارەت بە گرینگی ئەم پێشانگایە بۆ ناساندنی بەشەکەی ئەوان ئاماژەی بەو خاڵەدا بەڕێوەچوونی پێشانگای لەمجۆرە دەتوانێت کاریگەری ڕاستەوخۆ لەسەر زیاتر ناساندنی بەشی کارگێڕیی کار و بوارەکانی کارکردنی ئەو بەشە دادەنێت و خەڵکی لەگەڵی زیاتر ئاشنا دەبن و هەروەها خوێندکار محمد سەبارەت بە گرینگی هەبوونی ستراتیژیی و بەڕێوەبردنی ئەو ستراتیژییە باسی لەوەکرد ستراتیژی دەتوانێ ڕێنمایەک بێ بۆ داهاتوو و بەدیهێنانی ئامانجەکانی ڕێکخراو و دامەزراوەیەک بە شێوزێکی هەنگاو بە هەنگاو.

زانکۆی کۆیە وەک زانکۆیەک کە پلانی ستراتیژیی خۆی بۆ ماوەی پێنج ساڵ داڕشتووە و یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی ئەو پلانە "سەرکەوتنی خوێندکار"ە بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدایە باشتر و کاریگەرتر بتوانێ خوێندکار لەگەڵ شارەزایی و تواناییە ئاکادیمی و کەسییەکانی خۆی ئاشنا بکات و هاوکات بۆ داهاتوو ئامادەی بکات تاکوو وەڵامدەری پێویستییەکانی کۆمەڵگە لە بواری پەروەردەیی، ڕۆشنبیری و بازاڕی کار بێ.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

-----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Date
Image
Koya University