وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی مەڕاسیمێکدا بە بەشداری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڕێز د. ئارام محمد قادر، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی زانکۆ حکوومییەکان و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان و بریکاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت خەڵاتی ڕێزلێنانی بەسەر ٢٩ توێژەری زانکۆ حکوومی و تایبەتیەکانی هەرێمی کوردستاندا دابەشکرد کە ناویان لە لیستی باشترین توێژەرانی جیهانی لە زانکۆی ستانفۆرد بۆ ساڵی ٢٠٢٣ی زایینی هاتبوو.

ڕۆژی دووشەممە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە مەڕاسیمێکی تایبەتدا بە ئامادەبوونی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی بەڕێز د. ئارام محمد قادر و سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق و ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە پ.ی.د گەلاوێژ بەکر باپیر، خەڵاتی ڕێزلێنان بەسەر ٢٩ توێژەری زانکۆ حکوومی و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستاندا دابەشکرا ئەم توێژەرانەی هەرێمی کوردستان ناویان لە لیستی باشترین توێژەرانی جیهانی لە زانکۆی ستانفۆرد بۆ ساڵی ٢٠٢٣ی زایینی هاتبوو.

د. فەهمی فەریق مامۆستای زانکۆی کۆیە یەکێک بوو لەو ٢٩ توێژەرانی هەرێمی کوردستان کە ناوی لە لیستی باشترین توێژەرانی جیهانی لە زانکۆی ستانفۆڕد هاتبوو و خەڵاتی ڕێزلێنانی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پێبەخشرا.

زانکۆی کۆیە لەچوارچێوەی پلانی ستراتیژی و کۆڵەکەی سەرەکیی "توێژینەوە و داهێنان" کار دەکات بۆ ڕەخساندنی بوارێکی زانستی و ئاکادیمیی گونجاو کە دەرفەتی توێژینەوەی ڕەسەن و پیشەییانە بۆ مامۆستایان و توێژەرانی  دەستەبەربکات تاکوو بە توێژینەوەکانیان هەوڵ بۆ چارەسەری ئاڵەنگارییەکان بدەن و هاوکات ئاستی توێژینەوەکان بەجۆرێک بێ کە لە ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی ناسراوبن و جێگەی متمانە و پشتبەستن.

Koya University

Koya University

Koya University

News Date
Image
Koya University