بەشی زمانی کوردی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بە بەڕێوەبردنی وۆرکشۆپێک ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک واتە ٢١ی شوباتی زایینی بەرامبەر بە ٢ی ڕەشەمەی کوردی بەرز ڕاگرت. 

ڕۆژی چوارشەمە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە، مامۆستایان و خوێندکارانی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە، بەشی زمانی کوردی وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی "زمان ناسنامەیە" بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک واتە ٢١ی شوبات بەرامبەر بە ٢ی ڕەشەمە بەڕێوەبرد.

سەرەتای وۆرکشۆپەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" دەستی پێکرد و پاشان سەرۆکی بەشی زمانی کوردی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.د دەریا جەمال حەوێز چەند وتەیەکی سەبارەت بە ئامانج و مەبەستی ڕێکخستنی وۆرکشۆپەکە پێشکەش کرد. 

ساڵانە و لە سەرتاسەری جیهاندا ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک کە لەلایەن ڕێکخراوی یوونێسکۆوە وەک ڕۆژی ٢١ی شوبات دیاریکراوە لە رێگەی چالاکیی جۆراوجۆرەوە بەرز ڕادەگیرێ، ئەم چالاکییانە بەگشتی بە دەوری تەوەرەی گرینگیی پەروەردە بە زمانی دایک و پاراستنی ئەم زمانە دەخولێنەوە و زانکۆی کۆیەش ساڵانە لەڕێگەی سیمینار و وۆرکشۆپی جۆراوجۆر هەوڵدەدات لە ڕێگەی توێژینەوەی ئاکادیمی بواری زمان ڕۆڵی کاریگەر لە وشیاریی کۆمەڵگە لەمەڕ پرسی زمان و پاراستنی شوناس بگێڕێ.

ئەمساڵ بەشی زمانی کوردیی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپی تایبەت بە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی بەناونیشانی "زمان ناسنامەیە" پێکهێنابوو، ئەم وۆرکشۆپە لە پانێلێکدا چەندین بابەت و تەوەرەی جۆراوجۆری سەبارەت بە گرینگیی پاراستنی زمان وەک شادەماری پاراستنی شوناس، ململانێ زمانییەکان و پرسی زمان لە میدیا و بەتایبەتی میدیای منداڵانی لەخۆگرتبوو. 

پانێلی سەرەکیی وۆرکشۆپەکە کە چوار بابەتی گرتبووەخۆ لەلایەن بەڕێز پ.ی.د نەوزاد ئەنوەر عومەر  بەڕێوەبرا و ئەم بابەتانەی تێدا پێشکەش کرا: 

بابەتی "زمانی کوردیی شوناس و ناسنامەی کوردە" لەلایەن بەڕێز پ.د دەریا جەمال حەوێز پێشکەش کرا.

بابەتی "ململانێ و بەریەککەوتنی زمانەکان" لەلایەن بەڕێز پ.ی.د تەلار سەباح عومەر پێشکەش کرا.

بابەتی "پەیوەندی زمان بە کۆمەڵگاوە" لەلایەن بەڕێز د. فەوزییە عەبدوڵا حەمەد پێشکەش کرا.

بابەتی "نرخاندنی زمانی دایک لە میدیای منداڵانی کورد" لەلایەن بەڕێز پ.ی.د جوان بهاالدین عەلی پێشکەش کرا. 

پرسیار و تێبینیی بەشداربووانی وۆرکشۆپەکە سەبارەت بە بابەتە پێشکەشکراوەکان وۆرکشۆپەکەی دەوڵەمەنتر و بەپێز و ناوەڕۆکتر کرد و لە کۆتاییی وۆرکشۆپەکەدا بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر پێشکەشکارانی بابەتەکان دابەش کرا.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

 

-----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Date
Image
Koya University