پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە کە لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ ڕاگەیێندرا، دەستپێشخەری و قەڵەمبازێکی گرینگی مێژووی بیست ساڵەی ئەم زانکۆیەیە.

 بنیادنانی زانکۆیەکەی سەوز و ژینگەدۆست یەکێک لە ئامانج و کۆڵەکە سەرەکییەکانی ئەم پلانەیە کە زیاترکردنی ڕووبەری سەوزایی زانکۆ، بەرهەمهێنانی گوڵ و دار و درەختی پەروەردەکراوی نەمامگە و شەتڵگەکانی خودی زانکۆ یەکێک لەو بوارانەیە لە ئێستادا زانکۆی کۆیە بۆ زیاتر هەنگاونان بۆ بوون بە زانکۆیەکی سەوز تێیدا هەوڵ دەدات وەبەرهێنان بکات.

بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی زانکۆی کۆیە وەک بەڕێوەبەرایەتییەکی پەیوەندیدار بە بوارەکانی ڕێکخستنی ڕووبەری سەوزایی زانکۆ و باخچە و پارکەکانی کەمپەس هەر لەگەڵ ڕاگەیاندارنی پلانی ستراتیژیی بەردەوام هەوڵیانداوە لە بواری خۆیاندا هەنگاو و کاری گرینگ و پێویست بۆ بەدیهێنانی ئامانجی زانکۆیەکی سەوز بنێن و جێبەجێ بکەن، پێشتر و لە ڕاپۆرتە هەواڵێکی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەدا بەشێکی گرینگی کار و چالاکییەکانی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە ڕووماڵ کرابوو و ئێستاش لە نوێترین هەنگاوی ئەم بەڕێوەبەرایەتییەدا پێنج نەمامگە و شەتڵگەی تایبەت بۆ بەرهەمهێنانی گوڵ و نەمام دروستکراوە کە زیاتر لە بیست هەزار ئینجانە و گوڵدانی لەخۆگرتووە پڕۆژەیەکی گرینگ کە دەتوانێت لە داهاتوودا زانکۆی کۆیە لە بوارەکانی بەرهەمهێنانی گوڵ و نەمام پشتبەخۆبەستوو بکات.

لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە لەگەڵ بەڕێز ئەندازیار پشتیوان محمد تەها بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی زانکۆی کۆیە ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد ئەم پڕۆژەیەی زانکۆی کۆیە ڕووبەری زیاتر لە ١٠٠٠ مەتر دووجا دەگرێتەخۆی و تێیدا گوڵ و نەمامی بەکارهاتوو لە جوانترکردن و ڕەنگینکردنی سیمای زانکۆ بەرهەم دەهێنرێت و لە ئێستادا پڕۆژەکە گوڵی دەرەوە، نەمام و دار و درەختی بەکارهاتوو لە پارک و باخچەکانی تێدا بەرهەم دەهێنرێت و لە داهاتووشدا ئێمە دەتوانین گوڵی ژوورەوە بەرهەمبهێنین و پشت بەخۆمان ببەستین بۆ دابینکردنی. 

نەمامگە و شەتڵگەکانی زانکۆی کۆیە لە دروستکردنیاندا نوێترین و سەردەمییانەترین ڕێکار و تەکنیکە کشتووکاڵییەکانی تێدا بەکارهاتووە هەر لە ڕووناکی تایبەتەوە بگرە تاکوو خۆپاراستن لە بەکارهێنانی دەرمانەکانی چارەسەری مێرووەکان و لەجێگەی ئەوە بەکارهێنانی ڕێکاری تر کە زیانبەخش نین بۆ ژینگە.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

-----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Date
Image
Koya University