بەڕێز سەرۆکی زانکۆ قەڵغانی ڕێزلێنانی بەخشییە بەڕێز د. ڕێبوار طاهر عزیز
سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق لەمیانەی ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی و سەلامەتیی زانکۆی کۆیە بەڕێز ڕێبوار طاهر عزیز لەپای ئەرک و ماندووبوونی لە ماوەی بەرپرسیاریەتییەکەی وەک بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی و سەلامەتیی زانکۆی کۆیە.