لە بیستەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا، زانکۆی کۆیە دوو پرۆژەی گرنگی لە فاکەڵتیی پزیشکی کردەوە

Submitted by admin on چش, 10/11/2023 - 17:33

 ڕۆژی چوارشەممە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە میانی ڕێوڕەسمی بیستەمین ساڵیادی دامەزراندن و دانانی بەردی بناغەی زانکۆی کۆیە لەسەر دەستی خوالێخۆشبوو بەڕێز سەرۆک جەلال تاڵەبانی،  باڵاخانەی کافتریای نوێ و چەند هۆڵێکی نوێی خوێندن لە فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیە کرایەوە.

تێزێکی دکتۆرا دەربارەی گرینگی بەکارهێنانی ستراتیژییەکانی "وتووێژی سوقراتی" لە زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا

Submitted by admin on سش, 10/10/2023 - 19:23

تێزی خوێندکاری دکتۆرا " بەهات عبدالرزاق سعید " لە بواری پەروەردە و دەروونزانی بەناونیشانی " کاریگەری بەکارهێنانی ستراتیجییەتەکانی (وتووێژی سوکراتی) و (کێشە بنێرە) لەسەر بیرکردنەوەی زانستی و ڕێزگرتن لە بەرامبەر و ئاڕاستە بەرەو گفتوگۆی ئەکادیمی لای خوێندکارانی زانکۆی کۆیە " گفتوگۆ کرا.

فۆرمی ڕاستەوخۆ بۆ بەشی "تاقیگەی پزیشکی" دابەش دەکرێت

Submitted by admin on دش, 10/09/2023 - 12:05

لە چوارچێوەی فراوانکردنی بەشە زانستییەکانی زانکۆی کۆیە و کردنەوەی بەشی زانستیی نوێ، زانکۆی کۆیە کردنەوەی بەشی "تاقیگەی پزیشکی" ڕادەگەێنێت.

بۆ ئەم مەبەستە وەرگرتنی خوێندکاران بەشێوەی ڕاستەوخۆ دەبێت.

خوێندکاران دەتوانن لە سبەینێ ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە تاکو یەک هەفتە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی بکەن بۆ وەرگرتنی فۆرمی ڕاستەخۆ.

تێبینی:

Header Style
Sticky Menu
Color skins
COLOR SCHEMES