زانکۆی کۆیە لە پەراوێزی فیستیڤاڵی کۆیە بە چەندین چالاکیی جۆراوجۆر بەشداری لە فیستیڤاڵەکەدا کرد و ئەمە یەکەمجار بوو زانکۆ بەم شێوە گشتگیرە بەشداری لەم فیستیڤاڵەدا بکات.

ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی بەڕیز بەڕێوەبەری نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خاتوو ژوان سابیر، بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. محمد حسیب صدیق، کۆنسۆڵی وڵاتانی بیانی، ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و عێراق، ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە، کەسایەتییە کارگێڕی، حیزبی و کۆمەڵایەتییەکانی شاری کۆیە و میوانانی نێوخۆیی و بیانی لە چوارچێوەی فیستیڤاڵی کۆیەدا چەندین چالاکیی جۆراوجۆر لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

بڕگەی سەرەتای چالاکییەکانی زانکۆی کۆیە پێشبڕکێی ڕاکردنی  ماوەدرێژ بوو کە هاوشان لەگەڵ ئەو چالاکیی فڕینی پاڕاگلایدەر لە ئاسمانی زانکۆ بەڕێوەدەچوو.

بەشێکی دیکە پێشانگای فاکەڵتیی ئەندازیاری، فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی و پەروەردەی زانکۆی کۆیە بوو کە کاری جۆراوجۆری خوێندکاران لە بوارەکانی ئەندازیاریی و پەیوەندیدار بە زانست و تەندروستی تێیدا نمایش کرابوون و پڕۆژەی جۆراوجۆری لەخۆگرتبوو.

چالاکییەکی تری زانکۆی کۆیە تایبەت بە فیستیڤاڵی کۆیە یاریی کۆتایی خوولی شەترەنج بوو کە ماوەیەک پێش ئەم خوولە دەستی پێکرد بوو و بە سەرکەوتووانە کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.

بڕگەیێکی تر کە لەلایەن بەشی مێژووی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە ڕێکخرابوو نمایشکردنی جل و بەرگی قۆناغە جۆراوجۆرەکانی مێژووی کورد و سەرتاسەری کوردستان بوو کە لەلایەن خوێندکارانی بەشەکەوە نمایش دەکران و بەشێک لە جل و بەرگە نمایش کراوەکان تایبەت بوو بە جل و بەرگی مێژووی شاری کۆیە و ئامانجی ئەم نمایشە پیشاندانی جۆراوجۆری و ڕەنگاوڕەنگی کولتوور و فەرهەنگی کورد بوو کە جل و بەرگیش بەشێکی دانەبڕاوە لەم شوناس و کولتوورە بەگشتی.

هاوکات چالاکییەکانی زانکۆی کۆیە تایبەت بە فیستیڤاڵی کۆیە لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی یاریی کۆتایی خوولی تێنسی سەرمێز، خوولی فوتساڵی خوێندکاران و چالاکی تر بەردەوام بوو و بەمجۆرە زانکۆی کۆیە فرە ڕەنگی و جۆراوجۆرییەکی تری بەخشییە فیستیڤاڵی کۆیە و کۆتایی بەکارەکانی خۆی هێنا.

زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی ڤیستیڤاڵی کۆیە چەند چالاکییەکی بەڕێوەبرد

News Date
Image