زانکۆی کۆیە هەنگاو بە هەنگاو بۆ زانکۆیەکی سەوزتر
پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە کە لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ ڕاگەیێندرا، دەستپێشخەری و قەڵەمبازێکی گرینگی مێژووی بیست ساڵەی ئەم زانکۆیەیە.
پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە کە لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ ڕاگەیێندرا، دەستپێشخەری و قەڵەمبازێکی گرینگی مێژووی بیست ساڵەی ئەم زانکۆیەیە.
سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق بە یاوەری ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە لە مەڕاسیمێکی تایبەتدا پڕۆژەیەکی زانکۆی کۆیەی پێکهاتوو لە پێنج نەمامگە و شەتڵگەی کردەوە.
بەشی زمانی ئینگلیزی وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی " Towards Humanizing Teaching English Language and Literature " لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد.
سیمینارێک سەبارەت بە چۆنییەتی پێشکەشکردن بۆ پڕۆگرامی خوێندنی فوولبڕایت (FullBright)ی وڵاتی ئامریکا لەلایەن ڕێکخراوی ئەمیدێست (Amid-east)و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندییەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
زانکۆی کۆیە وەک زانکۆیەکی خاوەن ڕوانگە و ئامانجێکی تایبەت بۆ پێگەیاندنی خوێندکاران و شوێندانەربوون لە ڕەوتی بەرەپێشبردنی کۆمەڵگە وێڕای ڕەخساندن و دروستکردنی ژینگەیەکی لەباری خوێندن هاوکات هەوڵی داوە لە ڕێگای دروستکردنی پەیوەندی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کار بۆ بەخشینی ئەزموونی پیشەیی جۆراوجۆر بە خوێندکارانی لەبواری تایبەتمەندی خوێندن
ڕۆژی دووشەممە ٤ی ئاداری ٢٠٢٤ی زایینی بەرامبەر ١٤ی ڕەشەمە ٢٧٢٣ی کوردی، بە ئامادەبوونی مامۆستایانی فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە سێیەمین سیمپۆزیۆمی ناوخۆیی بەناونیشانی "Research paves the way of brighter future" واتە توێژینەوە ڕێگای داهاتوویەکی پرشنگدار دەکاتەوە لە هۆڵی سیمیناری فاکەڵتیی ئەندازیاری لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
خوێندکارانی بەشی زمانی ئینگلیزیی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە و کۆمەڵێک بەشیتری زانکۆ بە سەرپەرشتی مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە ڕۆڵێکی گرینگیان لە دروستکردن و ڕێکخستنی زانیاری و داتای زمانەوانی پڕۆژەیەکی توێژینەوە بۆ پەرەپێدانی تەکنۆلۆژیای زمانەوانی بۆ زمانی کوردی هەبووە.
بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. محمد حسیب صدیق پێشوازی لە شاندێکی کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر بە سەرۆکایەتی بەڕێز دەگ مۆڕۆ بەرپرسی کاروباری کەلتووری و پەروەردەیی و ڕاگەیاندن کرد.
ئاهەنگی هەژدەهەمین خولی دەرچووان بۆ ساڵی ئەکادیمیی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ لە زانکۆی کۆیە بە سپۆنسەری میدیایی کەناڵی گەلی کوردستان بەڕێوەچوو.