خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی ئەندازیاریی کیمیاوی سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا

Submitted by admin on دش, 03/11/2024 - 23:19

خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی ئەندازیاریی کیمیاوی لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە سەردانێکی زانستییان بۆ شاری سلێمانی ئەنجامدا.

خوێندکارانی قۆناغی سێیەم و چوارەمی بەشی مێژووی زانکۆی کۆیە گەشتێکی زانستییان بۆ شاری "زاخۆ" ئەنجامدا

Submitted by admin on دش, 03/11/2024 - 23:12

خوێندکارانی خوێندنی بەیانیان و ئێواران لە قۆناغی سێیەم و چوارەمی بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گەشتێکی زانستییان بۆ شاری "زاخۆ"ی باشووری کوردستان بە مەبەستی لەنزیکەوە بینینی شوێنەوارە دیرۆکییەکانی ئەم شارە ئەنجامدا.

مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە بەشداریکرد لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی لەبواری زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزی

Submitted by admin on دش, 03/11/2024 - 23:04

مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە بەشداریکرد  لە "3rd International Conference on  Linguistics, Literature and Teaching Methods " واتە سێیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی زمانەوانی، ئەدەبیات و ڕێگاکانی وانەگوتنەوە کە لە زانکۆی ئەل-عێراقییە لە بەغدا بەڕێوەچبوو.

ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە لە فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیە کۆبوویەوە

Submitted by admin on پش, 03/07/2024 - 21:11

ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق کۆبوونەوەی ژمارە (١٢)ی خۆی بۆ یەکەمجار لە فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیە ئەنجامدا ئەم کۆبوونەوەیە هاوکات بوو لەگەڵ دانپێدانانی فەرمیی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق.

وۆرکشۆپی "هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لە هەڕەشەی بێدەنگیی بەکتریا بەرگرەکان" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

Submitted by admin on پش, 03/07/2024 - 20:40

بەشی میدیکاڵ مایکرۆبایۆلۆجی لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی بەهاوبەشی لەگەڵ سەنتەری توێژینەوەی زانست و تەندروستی سەر بە ڕاگرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدانی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپی "هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لە هەڕەشەی بێدەنگیی بەکتریا بەرگرەکان"ی لە هۆڵی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد.

زانکۆی کۆیە و وەزارەتی ژینگەی حکوومەتی ناوەندیی عێراق یادداشتنامەیەکی کاری هەماهەنگییان واژووکرد

Submitted by admin on سش, 03/05/2024 - 20:08

شاندی زانکۆی کۆیە لە میانی چوارەم ڕۆژی سەردانکەیاندا بۆ بەغدا، چاویان بە وەزیری ژینگەی حکوومەتی فیدڕاڵ کەوت.

سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتیی "ئەدەب وەک شایەتحاڵی مێژوو" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

Submitted by hemn on دش, 03/04/2024 - 19:28

سەنتەری "مەلای گەورە"ی زانکۆی کۆیە سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتیی "ئەدەب وەک شایەتحاڵی مێژوو"ی بەڕێوەبرد. 

تێزی دکتۆرای "دارەوان عبدالقادر احمد" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا

Submitted by hemn on دش, 03/04/2024 - 17:10

تێزی خوێندکاری دکتۆرا "دارەوان عبدالقادر احمد" بەناونیشانی "پیۆریتانەکان: سەرهەڵدانیان، ڕۆڵ و کاریگەرییان لە بنیادنان و پێشخستنی نشینگەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (١٥٥٩-١٦٨٠)" لە بەشی مێژووی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا. 

شاندی زانکۆی کۆیە لە بەغدا سەردانی زانکۆی ئەمریکی و زانکۆی بەغدایان کرد

Submitted by admin on یش, 03/03/2024 - 17:51

لە دووەم ڕۆژی سەردانەکەیاندا، شاندی زانکۆی کۆیە سەردانی شاری بەغدایان کرد و لەوێش چەند سەردانێک و کۆبوونەوەیەکی گرنگیان ئەنجامدا.

شاندی زانکۆی کۆیە سەردانی چەند زانکۆیەکیان لە شاری بەسڕە کرد

Submitted by admin on هە, 03/01/2024 - 12:09

لە یەکەم ڕۆژی سەردانەکەیاندا بۆ شاری بەسڕە، شاندی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. محمد حسیب صدیق سەردانی چەند زانکۆیەکیان کرد و چەند کۆبوونەوەیەکی گرنگیان ئەنجامدا.

Header Style
Sticky Menu
Color skins
COLOR SCHEMES