زانکۆی کۆیە لیستی تەواوکاریی ناوی دەرچووانی خوێندنی باڵا دکتۆرا بڵاو دەکاتەوە
زانکۆی کۆیە لیستی تەواوکاریی ناوی دەرچووانی خوێندنی باڵا بڵاو دەکاتەوە. بەپێی ئەو لیستەی کە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە هاتووە، کۆی گشتی ٣٧ پێشکەشکاری خوێندنی باڵا/ دکتۆرا لە لیستی تەواوکار ناویان هاتووە کە بەپێێ ڕێنمایی ژمارە ٩ دەرفەتی تەواوکردنی خوێندنیان پێدەدرێت.
ئەو بەڕێزانەی کە ناویان لە لیستەکەدا هاتووە دەتوانن لە سبەینێ دووشەممە ڕێککەوتی ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣وە و بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژی کارکردن بە مەبەستی دەستپێکردنی مامەڵەکانیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی باڵای زانکۆی کۆیە بکەن.