پێداویستییەکانی خۆتۆمارکردنی خوێندکارانی تازە وەرگیراو لە زانکۆی کۆیە
پێداویستییەکانی خۆتۆمارکردنی خوێندکاران لە زانکۆی کۆیە:
1. بڕوانامەی دەرچوونی پۆلی 12ی ئامادەیی ڕەسەن (اصلی) کە لە پەروەردەی شارەکەت ڕاستاندن (تصدیق)ی بۆ کرابێت.
2. فۆرمی هەڵبژاردنی زانکۆلاین.
3. پشکنینی چاو.
4. کارتی نیشتیمانی یان ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی ( 2 دانە کۆپی ڕەنگا و ڕەنگ).
5. فۆڕمی خۆراک ( 2 دانە ڕەنگا و ڕەنگ).