News & Events

News & Events of Koya University.

12 جۆزەردان, 2024

سەرۆکی زانکۆی کۆیە قەڵغانی ڕێزلێنانی پێشکەشی سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی باڵیۆز د. محمد سابیر کرد

لەپای هاوبەشی و هاوکارییان لە سەرخستنی سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی بواری نەوت، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. محمد حسیب صدیق قەڵغانی سوپاس و ڕێزلێنانی زانکۆی کۆیەی پێشکەشی سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی باڵیۆز د. محمد سابیر کرد.

13 جۆزەردان, 2024

سەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە نووسەر و توێژەر خالید جاف کرد

سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق پێشوازی لە خاوەنی "خەڵاتی زێڕینی بلە" نووسەر و توێژەر خالید عەلی مراد جاف کرد.

12 جۆزەردان, 2024

تێزی دکتۆرای "خالد اسماعیل حمد" لە بەشی مێژووی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا

تێزی دکتۆرای "خالد اسماعیل حمد" لە بواری زانستی مێژوو بەناونیشانی "پەیوەندیی نێوان ئایین و فەلسەفە لە دیدی غەزالی و ئیبن ڕوشد – توێژینەوەیەکی مێژووییی بەراوردکارییە" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا. 

08 جۆزەردان, 2024

سەرۆکی زانکۆی کۆیە سوپاس و ڕێزلێنانی فێدراسیۆنی عێراقی بۆ وەرزشی زانکۆکانی پێبەخشرا

فیدراسیۆنی عێراقی بۆ وەرزشی زانکۆکان، لە پای بەشداری کردنی زانکۆی کۆیە لە پاڵەوانێتییەکانی فیدراسیۆنەکە و پاڵپشتییەکانی سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ چالاکییە وەرزشییەکان سوپاس و ڕێزلێنانی بەخشییە سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق.

08 جۆزەردان, 2024

ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە شازدەهەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی ئەنجامدا

ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتی سەرۆکی زانکۆ، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق و ئامادەبوونی تەواوی ئەندامانی ئەنجومەن شازدەهەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە باڵەخانەی فاکەڵتیی زانست و تەندروستی ئەنجامدا. ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ئایاری ٢٠٢٤، ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتی سەرۆکی زانکۆ، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق شازدەهەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی ئەنجامدا.

08 جۆزەردان, 2024

سەرۆکی زانکۆ خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە تیپی تۆپی سەرمێزی زانکۆی کۆیە

سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق پێشوازی لە هەردوو تیپی تۆپی سەرمێزی کچان و کوڕانی زانکۆی کۆیە کە توانیبوویان لە پاڵەوانیەتی زانکۆکانی سنووری پارێزگای هەولێر و لە پاڵەوانیەتی سەر ئاستی زانکۆکانی کوردستان سەرکەوتن بەدەستبهێنن کرد.

08 جۆزەردان, 2024

بەشی زمانی عەرەبی لە زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەڕێوەبرد

بەشی زمانی عەرەبی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی "الدوافع المعنویة لتعلیم اللغة العربیة" بەڕێوەبرد.

08 جۆزەردان, 2024

هاوڵاتییەکی شاری کۆیە کە دانیشتووی وڵاتی بەریتانیایە ئامێرێکی تاقیگەی بۆ بەشی بایۆلۆجی لە زانکۆی کۆیە دابین کرد

هاوڵاتییەکی شاری کۆیە کە دانیشتووی وڵاتی بەریتانیایە ئامێرێکی تاقیگەی بۆ بەشی بایۆلۆجی لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە دابین کرد. هاوڵاتی "دلاوەر واحد" دانیشتووی وڵاتی بەریتانیا و خەڵکی شاری کۆیە ئامێرێکی "Incubator"ی بە بڕیی ٣٠٠$ بۆ تاقیگەی بەشی بایۆلۆجی لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە دابین کرد و فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە لەپای ئەم ئەرک و کارە جێگەی ڕێزە سپاس و پێزانینی پێ بەخشی.

07 جۆزەردان, 2024

سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەشداری لە ڕێوڕەسمی واژووکردنی یادداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لە نێوان زانکۆکانی هەرێم و زانکۆکانی وڵاتی شانشینی ئوردن کرد

ڕۆژی سێشەممە ٧ی ئایاری ٢٠٢٤ لە زانکۆی سلێمانی بە بەشداری سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق ڕێوڕەسمی واژووکردنی یادداشتنامەی لێکتێگەیشتن  لە نێوان ژمارەیەک زانکۆی هەرێمی کوردستان و زانکۆکانی شانشینی ئوردنی هاشمی بەڕێوەچوو.

Header Style
Sticky Menu
Color skins
COLOR SCHEMES