شاندێکی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتی بەڕێز پ.ی.د.محمد حسيب صديق سەردانێکی شەش ڕۆژە بۆ پارێزگاکانی بەغدا، نەجەف و بەسڕە ئەنجامدەدات.

لە سێیەم وێستگەی ڕۆژی یەکەمی سەردانەکەی شاندی زانکۆی کۆیە، سەردانی وەزارەتی نەوتی حکوومەتی فیدڕاڵیان کرد و لەلایەن بەڕێز بریکاری وەزیری نەوت د. عیزەت سابیر-وە پێشوازییان لێکرا.

بەڕێز د. عیزەت سابیر، بەخێرهاتنی شاندی زانکۆی کۆیەی کرد و خۆشحاڵی خۆی بە هاتنیان دەربڕی.

لای خۆیەوە بەڕیز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق پوختەیەکی لەسەر پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە و کۆڵەگە سەرەکییەکانی و ئامانجەکانی خستەڕوو.

دواتر بەڕێزی سەرۆکی زانکۆ، باسی لە کۆنفرانسی نەوت و غاز کە وا بڕیارە لە مانگی نیسانی ٢٠٢٤ لە زانکۆی کۆیە بەڕێوە بچێت کرد و کۆپییەک لە پرۆگرامی کۆنفرانسەکەی پێشەکەشی بەڕێز بریکاری وەزیری نەوت کرد.

هەر لە میانی دیدارەکەدا، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ داوای لە بەڕێز بریکاری وەزیری نەوت کرد کە هەماهەنگی زانکۆی کۆیە بکەن لە بەدەستهێنانی پاڵپشتیی دارایی و میوانداریکردنی خولەکانی ڕاهێنان لە بوارەکانی ئەندازیاریی نەوت و کیمیاوی.

لای خۆیەوە بەڕێز بریکاری وەزیری نەوت، د. عیزەت سابیر ئامادەیی خۆی بۆ هەماهەنگی و هاوکاریکردنی زانکۆی کۆیە نیشاندا و ڕێکارە پێویستەکانی بۆ شاندەکە روونکردەوە.

هاوکات هەر لەمیانی سەردانەکەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە ٢٠٢٣-٢٠٢٧ و قەڵغانی زانکۆی پێشکەشی بەڕێز بریکاری وەزیری نەوت کرد.

جێگەی باسە شاندەکەی زانکۆی کۆیە پێکهاتووە لە هەریەک لە بەڕێزان ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری پ.ی.د. ئەژین طاهر صابر، ڕاگەری فاکەڵتیی پزیشکی د. دەوەن جەمال حەوێزی، بەڕێوەبەری گشتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدان پ.ی.د. گەلاوێژ بەکر باپیر. د. احمد مازن و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن م.ی. محمد کریم سیدگوڵ.

Koya University

Koya University

News Date
Image
koya University