زانکۆی کۆیە یادداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ زانکۆی بەسڕە واژووکرد

شاندێکی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتی بەڕێز پ.ی.د. محمد حسیب صدیق سەردانێکی شەش ڕۆژە بۆ پارێزگاکانی بەغدا، نەجەف و بەسڕە ئەنجامدەدات.

لە میانی پێنجەم ڕۆژی سەردانەکەدا شاندی زانکۆی کۆیە سەردانی زانکۆی بەسڕەیان کرد و لەوێ لەلایەن بەڕێز سەرۆکی زانکۆی بەسڕە پ.د. سعد شاهين حمادي و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی بەسڕەوە پێشوازییان لێکرا.

لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا کە بۆ واژووکردنی یادداشتنامەی لێکتێگەیشتن ئامادەکرابوو، بەڕێز سەرۆکی  زانکۆی بەسڕە بەخێرهاتنی شاندی زانکۆی کۆیەی کرد و خۆشحاڵی خۆی بۆهاتنیان بۆ شاری بەسڕە و زانکۆکە دەربڕی و ئاماژەی بەوە کرد واژووکردنی یادداشتنامە لەگەڵ زانکۆی کۆیە چەندین بابەت و هەماهەنگیی زانستی و ئەکادیمی لە خۆدەگرێت.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، لە وتارێکیدا لە ڕێوڕەسمەک سوپاسی بەڕێز سەرۆکی  زانکۆی بەسڕە و ئەنجوومەنی زانکۆکەی بۆ پێشوازی و میواندارێتی کرد و ئەوەی خستەڕوو کە شاری بەسڕە وەکو گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت لە عێراق ڕووبەڕووی زۆرترین زیانی پاشماوە نەوتییەکان بووەتەوە و گوتی:

"کۆنفرانسی نەوت و غاز کە مانگی نیسان بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی بەسڕە ئەنجامی دەدەین بابەتێکی گرنگی ئەو یادداشتنامەیەیە کە ئێستا واژووی دەکەین"

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، جەختی لەوەش کردەوە کە ستراتیژیی نوێی زانکۆی کۆیە جەخت لە جێبەجێکردنی تەواوی بڕگە و بابەتەکانی یادداشتنامەکانی لێکتێگەیشتن دەکەتاوە.

بەڕیز سەرۆکی زانکۆی کۆیە لە میانی وتارەکەیدا، دەستپێشخەری کردنەوەی ناوەندێکی ئاست باڵای ڕاهەێنەر لە نێوان هەردوو زانکۆ بەشێوەیەک بنوانرێت لە ئایندەدا پەیمانگاکانی ڕاهێنانی نەوتی و کۆمپانیاکانیش تێیدا بەشداربێت.

هاوکات هەر لە میانی ڕێوڕەسمەکەدا بەڕێزسەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ئاسمانیی الجامعیة-ی سەربە وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق ئاماژەی بە گرنگیی کرانەوەی بەڕووی زانکۆکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق کرد و جەختی لەوە کردەوە کە زانکۆی بەسڕە زانکۆیەیکی ئاست بەرزە لە ڕووی زانستی و ئەکادیمی ڕیزبەندی جیهانییەوە و واژووکردنی یادداشتنامە لەگەڵ زانکۆی بەسڕە سوود بەخش دەبێت بۆ هەردوو زانکۆ.

دواتر و دوای واژووکردنی یادداشتنامەکە شاندی زانکۆی کۆیە و سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی بەسڕە لە ژووری ئەنجوومەنی زانکۆی بەسڕە کۆبوونەوە و لەوێدا هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یادداشتنامەکە خرایە ڕوو و تاوتوێکرا

جێگەی باسە، یادداشتنامی لێکتێگەیشتنی نێوان زانکۆی کۆیە و  زانکۆی بەسڕە بابەتەکانی:

  1. ئەنجامدان کۆنفرانس و خۆلی ڕاهێنانی هاوبەش.
  2. درووستکردنی تیمی هاوبەش بۆ توێژینەوە.
  3. ڕێککەوتن لەسەر پەرەپێدان و یەکخستنی مەنهەجەکان بۆ پسپۆڕییە هاوتاکان.
  4.  ئاڵوگۆڕی سەرچاوەکان لە چوارچێوەی پسپۆڕییە هاوبەشەکاندا.
  5.  ئەنجامدانی وۆرک شۆپ و خولی ڕاهێنان لە بواری شێوازی وانەوتنەوە و کوالیتی تاقیگەکان بۆ کارمەندان.
  6.  هەماهەنگی لە نێوان فاکەڵتییە هاوتاکان وکردنەوەی زولی ڕاهێنان بۆ مامۆستایان و خوێندکاران.
  7. هەماهەنگی لە نێوان فاکەڵتیی پزیشکیی زانکۆی کۆیە و هەردوو فاکەڵتیی پزیشکیی زانکۆی بەسڕە.

جێگەی باسە شاندەکەی زانکۆی کۆیە پێکهاتووە لە هەریەک لە بەڕێزان ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری پ.ی.د. ئەژین طاهر صابر، ڕاگەری فاکەڵتیی پزیشکی د. دەوەن جەمال حەوێزی، بەڕێوەبەری گشتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدان پ.ی.د. گەلاوێژ بەکر باپیر. بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان د. هاوکارە باپیر، د. احمد مازن و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن م.ی. محمد کریم سیدگوڵ.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University
 

News Date
Image
 Koya University & University of Basrah
Subtitle
واژووکردنی یادداشتنامەی لێکتێگەیشتن