شاندێکی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتی بەڕێز پ.ی.د. محمد حسیب صدیق سەردانێکی شەش ڕۆژە بۆ پارێزگاکانی بەغدا، نەجەف و بەسڕە ئەنجامدەدات.

شاندەکەی زانکۆی کۆیە، دوای واژووکردنی یادداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ زانکۆی بەسڕە، بە یاوەرەی بەڕێزان ڕاگری  فاکەڵتیی پزیشکیی بەسڕە پ.د. مرتضى محمد صالح مجيد و ڕاگری کۆلێژی پزیشکیی زەهرا پ.د. مازن هواز عبد الرضا الهواز سەردانی فاکەڵتیی پزیشکیی زانکۆی بەسڕەیان کرد.

لە میانی سەردانەکەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د.  محمد حسیب صدیق و شاندی زانکۆی کۆیە لە ژووری ئەنجوومەنی فاکەڵتیی پزیشکیی زانکۆی بەسڕە لەگەڵ ڕاگر و سەرۆک بەشەکانی فاکەڵتییەکە کۆبوونەوە.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، خۆشحاڵی خۆی بە ئامادەبوون لە شاری بەسڕە و زانکۆی بەسڕە دەربڕی و باسی لە گرنگیی ئەو یادداشتنامەیە کرد کە لەگەڵ زانکۆی بەسڕە واژوویان کردووە.

دواتر بەڕێز ڕاگری فاکەڵتیی پزیشکیی زانکۆی کۆیە، د. دەوەن جەمال حەوێزی پوختەیەکی دەربارەی فاکەڵتیی پزشیکیی زانکۆی کۆیە و ژمارەی مامۆستا و خوێندکاران و تواناکانی فاکەڵتییەکە پێشکەش کرد.

لای خۆیەوە ڕاگری  فاکەڵتیی پزیشکیی بەسڕە پ.د. مرتضى محمد صالح مجيد، خۆشحاڵی خۆی بە هاتنی شاندیزانکۆی کۆیە دەربڕی و ئامادەیی فاکەڵتیی پزیشکیی زانکۆی بەسڕە بۆ هەماهەنگی لە بوارەکانی ئەنجامدانی توێژینەوەی هاوبەش، گۆڕینەوەی ستافی ئەکادیمی، میوانداریکردنی خوێندکاران، دابینکردنی ستافی ئەکادیمی و درووستکردنی تیمی هاوبەش دووپاتکردەوە.

دواتر ڕاگری  فاکەڵتیی پزیشکیی بەسڕە پ.د. مرتضى محمد صالح مجيد هاوەڵی شاندی زانکۆی کۆیەی کرد و سەردانی تاقیگە و هۆڵەکانی خوێندنی فاکەڵتییەکانیان کرد.

جێگەی باسە شاندەکەی زانکۆی کۆیە پێکهاتووە لە هەریەک لە بەڕێزان ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری پ.ی.د. ئەژین طاهر صابر، ڕاگەری فاکەڵتیی پزیشکی د. دەوەن جەمال حەوێزی، بەڕێوەبەری گشتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدان پ.ی.د. گەلاوێژ بەکر باپیر. بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان د. هاوکارە باپیر، د. احمد مازن و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن م.ی. محمد کریم سیدگوڵ.

Koya University

 

Koya University

Koya University

Koya University

 

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

News Date
Image
Koya University
Subtitle
سەردانی فاکەڵتیی پزیشکیی زانکۆی بەسڕە