سێیەمین سیمپۆزیۆمی ناوخۆییی فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

Submitted by hemn on سش, 03/19/2024 - 01:51

ڕۆژی دووشەممە ٤ی ئاداری ٢٠٢٤ی زایینی بەرامبەر ١٤ی ڕەشەمە ٢٧٢٣ی کوردی، بە ئامادەبوونی مامۆستایانی فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە سێیەمین سیمپۆزیۆمی ناوخۆیی بەناونیشانی "Research paves the way of brighter future" واتە توێژینەوە ڕێگای داهاتوویەکی پرشنگدار دەکاتەوە لە هۆڵی سیمیناری فاکەڵتیی ئەندازیاری لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو. 

خوێندکارانی زانکۆی کۆیە ڕۆڵێکی گرینگیان هەبووە لە پڕۆژەیەکی تەکنۆلۆژی بۆ زمانی کوردی 

Submitted by admin on پش, 03/14/2024 - 20:41

خوێندکارانی بەشی زمانی ئینگلیزیی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە و کۆمەڵێک بەشیتری زانکۆ بە  سەرپەرشتی مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە ڕۆڵێکی گرینگیان لە  دروستکردن و ڕێکخستنی زانیاری و داتای زمانەوانی پڕۆژەیەکی توێژینەوە بۆ پەرەپێدانی تەکنۆلۆژیای زمانەوانی بۆ زمانی کوردی هەبووە. 

شاندێکی کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا سەردانی زانکۆی کۆیەیان کرد

Submitted by admin on چش, 03/13/2024 - 20:02

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. محمد حسیب صدیق پێشوازی لە شاندێکی کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر بە سەرۆکایەتی بەڕێز دەگ مۆڕۆ بەرپرسی کاروباری کەلتووری و پەروەردەیی و ڕاگەیاندن کرد.

خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی ئەندازیاریی کیمیاوی سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا

Submitted by admin on دش, 03/11/2024 - 23:19

خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی ئەندازیاریی کیمیاوی لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە سەردانێکی زانستییان بۆ شاری سلێمانی ئەنجامدا.

خوێندکارانی قۆناغی سێیەم و چوارەمی بەشی مێژووی زانکۆی کۆیە گەشتێکی زانستییان بۆ شاری "زاخۆ" ئەنجامدا

Submitted by admin on دش, 03/11/2024 - 23:12

خوێندکارانی خوێندنی بەیانیان و ئێواران لە قۆناغی سێیەم و چوارەمی بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گەشتێکی زانستییان بۆ شاری "زاخۆ"ی باشووری کوردستان بە مەبەستی لەنزیکەوە بینینی شوێنەوارە دیرۆکییەکانی ئەم شارە ئەنجامدا.

مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە بەشداریکرد لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی لەبواری زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزی

Submitted by admin on دش, 03/11/2024 - 23:04

مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە بەشداریکرد  لە "3rd International Conference on  Linguistics, Literature and Teaching Methods " واتە سێیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی زمانەوانی، ئەدەبیات و ڕێگاکانی وانەگوتنەوە کە لە زانکۆی ئەل-عێراقییە لە بەغدا بەڕێوەچبوو.

ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە لە فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیە کۆبوویەوە

Submitted by admin on پش, 03/07/2024 - 21:11

ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق کۆبوونەوەی ژمارە (١٢)ی خۆی بۆ یەکەمجار لە فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیە ئەنجامدا ئەم کۆبوونەوەیە هاوکات بوو لەگەڵ دانپێدانانی فەرمیی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق.

وۆرکشۆپی "هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لە هەڕەشەی بێدەنگیی بەکتریا بەرگرەکان" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

Submitted by admin on پش, 03/07/2024 - 20:40

بەشی میدیکاڵ مایکرۆبایۆلۆجی لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی بەهاوبەشی لەگەڵ سەنتەری توێژینەوەی زانست و تەندروستی سەر بە ڕاگرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدانی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپی "هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لە هەڕەشەی بێدەنگیی بەکتریا بەرگرەکان"ی لە هۆڵی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد.

Header Style
Sticky Menu
Color skins
COLOR SCHEMES