دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دوو زەمالەی خوێندن رادەگەێنێت

Submitted by hemn on چش, 09/06/2023 - 02:42

دامەزراوی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، دوو کورسیی خوێندنی بالا (ماستەر و دکتۆرا) رادەگەێنێت.

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە نووسراوێکدا (هاوپێچ کراوە) بۆ زانکۆی کۆیە تەرخانکردنی دوو زەمالەی خوێندنی باڵا کە یەک کورسییان لە ماستەر و کورسییەکیش لە دکتۆرایە رادەگەێنێت.

بەپێی نووسراوەکە کورسییەکان لە بواری (زانستە سیاسییەکان) و لەلایەن (محهد العلمین)ی سەربە دامەزراوەی (بحر العلوم الخیریة)وە پێشکەش بە دامەزراوەکە کراوە.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ هەڵبژاردەی فوتساڵی زانکۆی کۆیەی خەڵات کرد

Submitted by hemn on چش, 09/06/2023 - 02:34

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق راهێنەر، یاریزانان و و دەستەی کارگێڕیی هەڵبژاردەی فوتساڵی خوێندارانی زانکۆی خەڵاتکرد.

ئەمڕۆ ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق بە ئامادەبوونی بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د. قارەمان نادر و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆ م.ی. محمد کریم سیدگوڵ بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی دووەم لە پاڵەوانێتی فووتساڵ لەسەر ئاستی زانکۆکانی کوردستان پێشوازی لە راهێنەر، یاریزانان و و دەستەی کارگێڕیی هەڵبژاردەی فوتساڵی خوێندارانی زانکۆی کۆیەی کرد.

بە سەرپەرشتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ رێوڕەسمی دەستاودەستکردنی پێنج پۆست لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

Submitted by hemn on چش, 09/06/2023 - 02:25

لە زانکۆی کۆیە دەستاودەستکردنی پۆستەکانی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری، ڕاگری فاکەڵتیی زانست و تەندروستی و ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش کرا.

 ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣، بە سەرپەرشتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق و ئامادەبوونی بەڕێزان  ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا دەستاودەستکردنی پێنج پۆست لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی تاقیکردنەوەکانی لە فاکەڵتییەکانی زانست و تەندروستی و ئەندازیاری بەسەرکردەوە

Submitted by hemn on چش, 09/06/2023 - 02:18

بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی و فاکەڵتیی ئەندازیاری بەسەرکردەوە. ئەمرۆ ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٣، بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق بە هاوەڵی بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د. قارەمان نادر و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆ م.ی. محمد کریم سیدگوڵ، بە مەبەستی بەسەرکردنەوەی پرۆسەی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی سمستەر سەردانێکی مەیدانییان بۆ هەردوو فاکەڵتیی زانست و تەندروستی و ئەندازیاری ئەنجامدا و لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی لەلایەن بەڕێزان ڕاگری فاکەڵتیەکە پ.ی.د.

لە زانکۆی کۆیە بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە دەرچووانی پڕۆگرامی گەشەپێدانی کارسازیی کشتووکاڵی

Submitted by hemn on چش, 09/06/2023 - 02:07

لە رێوڕەسمێکی شایستەدا لە هۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە بڕونامەی بەشداربوون بەخشرایە ٣٨ دەرچووی پرۆگرامی گەشەپێدانی کارسازیی کشتووکاڵی.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی بەسەرکردەوە

Submitted by hemn on چش, 09/06/2023 - 02:02

بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی بەسەرکردەوە.

جل و بەرگی قۆناغە جیاوازەکانی مێژووی کورد لە زانکۆی کۆیە نمایش کرا

Submitted by hemn on چش, 09/06/2023 - 01:56

جل و بەرگی قۆناغە مێژووییە جیاوازەکانی کورد لە پەراوێزی چالاکییەکانی زانکۆی کۆیە بۆ فیستیڤاڵی کۆیە لە زانکۆی کۆیە نمایش کران.

پێشانگای خوێندکارانی فاکەڵتیی پەروەردە، زانست و تەندروستیی و ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

Submitted by hemn on چش, 09/06/2023 - 01:50

پێشانگای خوێندکارانی فاکەڵتیی پەروەردە، زانست و تەندروستیی و ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە لە پەراوێزی چالاکییەکانی زانکۆی کۆیە بۆ  فیستیڤاڵی کۆیە بەڕێوەچوو.

یاریی کۆتایی خولی فووتساڵی خوێندکاران لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

Submitted by hemn on چش, 09/06/2023 - 01:43

یاریی کۆتایی خولی فووتساڵی خوێندکارانی زانکۆی کۆیە لە نێوان فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش و فاکەڵتیی ئەندازیاری بەڕێوەچوو.

یاریی کۆتایی خولی تێنسی سەرمێزی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

Submitted by hemn on چش, 09/06/2023 - 01:38

خولی تێنسی سەرمێزی زانکۆی کۆیە لە ماوەی ڕابردوو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی هونەری و وەرزشی زانکۆی کۆیە کرابووەوە و لە چوارچێوەی چالاکییەکانی زانکۆی کۆیە بۆ فیستیڤاڵی کۆیە یاریی کۆتایی خولەکە بەڕێوەچوو.

Header Style
Sticky Menu
Color skins
COLOR SCHEMES