یاریی کۆتایی خولی شەتڕەنجی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

Submitted by hemn on چش, 09/06/2023 - 01:30

خولی شەتڕەنجی زانکۆی کۆیە لە ماوەی ڕابردوو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی هونەری و وەرزشی زانکۆی کۆیە کرابووەوە و لە چوارچێوەی چالاکییەکانی زانکۆی کۆیە بۆ فیستیڤاڵی کۆیە یاریی کۆتایی خولەکە بەڕێوەچوو.

لە چوارچێوەی فێستیڤاڵی کۆیە ماراسۆنی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

Submitted by hemn on سش, 09/05/2023 - 17:42

زانکۆی کۆیە لە میانەی چالاکییەکانی فیستیڤاڵی کۆیە پێشبڕکێی ڕاکردنی ماوە درێژی بۆ خوێندکاران و ئارەزوومەندانی وەرزشەکە بەڕێوەبرد.

زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی ڤیستیڤاڵی کۆیە چەند چالاکییەکی بەڕێوەبرد

Submitted by hemn on سش, 09/05/2023 - 17:36

زانکۆی کۆیە لە پەراوێزی فیستیڤاڵی کۆیە بە چەندین چالاکیی جۆراوجۆر بەشداری لە فیستیڤاڵەکەدا کرد و ئەمە یەکەمجار بوو زانکۆ بەم شێوە گشتگیرە بەشداری لەم فیستیڤاڵەدا بکات.

خولی ڕاهێنانی کارسازیی کشتووکاڵی لە زانکۆی کۆیە بە سەرکەوتووانە کۆتایی هات

Submitted by hemn on سش, 09/05/2023 - 17:15

خولی راهێنانی کارسازیی کشتووکاڵی کە دوابەدوای بەدەستهێنانی پاڵپشتی دارایی بەبڕی ١١٤ ملیۆن دیناری عێراقی لە رێکخراوی پڕۆگرامی جیهانی خۆراک (WFP) دەست پێکرا بوو لە زانکۆی کۆیە سەرکەوتووانە کۆتایی بەکارەکانی هێنا.

ئەم خوولە دوابەدوای بەدەستهێنانی پالپشتیی دارایی ڕێکخراوی پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی لەلایەن زانکۆی کۆیە بۆ نزیک ٤٠ بەشداربووی لاوی قەزای کۆیە و بە مەبەستی ڕاهێنانیان لە بواری کارسازیی کشتووکاڵی بەڕێوەبردرا.

پێشانگای ساڵانەی بەشی ئەندازیاریی تەلارسازیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

Submitted by hemn on سش, 09/05/2023 - 17:11

پێشانگای ساڵانەی بەشی ئەندازیاریی تەلارسازیی فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

بەشی زمانی ئینگلیزی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەڕێوەبرد

Submitted by hemn on سش, 09/05/2023 - 17:06

بەشی زمانی ئینگلیزی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی "   The contributing approaches to Language and Literature "ی بەڕێوەبرد.

ڕۆژی سێشەممە ٩ی ئایاری ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.د سەفین جەلال و ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستایان و خوێندکاران بەشی پەروەردەی زمانی ئینگلیزی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی " The contributing approaches to Language and Literature " ی لە هۆڵی م. تاهیر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردە بەڕێوەبرد.

دووەمین وۆرکشۆپی توێژینەوەی خوێندکارانی قۆناغی چواری بەشی کلینکاڵ سایکۆلۆجی بەڕێوەچوو

Submitted by hemn on سش, 09/05/2023 - 17:02

وۆرکشۆپێکی تایبەت بە پڕۆژەی توێژینەوەکانی خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشی کلینکاڵ سایکۆلۆجیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

لە زانکۆی کۆیە سیمینارێک دەربارەی پەیماننامەی سیڤەر بەڕێوەچوو

Submitted by hemn on سش, 09/05/2023 - 16:58

بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە سیمینارێکی تایبەتی بۆ بەڕێز پ.ی.د شێرکۆ کرمانج بەناونیشانی " پەیماننامەی سیڤەر بۆچی جێبەجێ نەکرا؟ هەندێک وانە بۆ کورد" بەڕێوەبرد.

وۆرکشۆپی "سیلی سییەکان TB: نەخۆشییەکی کۆن و گرفتێکی تەندروستیی ئەمڕۆ" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

Submitted by hemn on سش, 09/05/2023 - 16:55

فاکەڵتییەکانی زانست و تەندروستی و پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی هاوبەشیان بەناونیشانی "سیلی سییەکان TB: نەخۆشییەکی کۆن و گرفتێکی تەندروستیی ئەمڕۆ" سەبارەت بە نەخۆشی سیل بەڕێوەبرد.

زانکۆی کۆیە و یەکێتی تۆپی دەستی عێراق یادداشتنامەیەکی هەماهەنگییان واژوو کرد

Submitted by hemn on سش, 09/05/2023 - 16:49

بە سەرپەرشتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش و یەکێتی تۆپی دەستی عێراق یادداشتنامەیەکی هەماهەنگییان واژووکرد.

ڕۆژی پێنجشەممە رێککەوتی ٤ی ئایاری ٢٠٢٣، شاندێکی یەکێتی تۆپی دەستی عێراق بە سەرۆکایەتی بەڕێز د.احمد ریاض طالب بە مەبەستی واژووکردنی یادداشتنامەیەکی هەماهەنگی لە نێوان زانکۆی کۆیە و یەکێتییەکە و ئامادەبوونی لە رۆژی کۆتایی "خولی پلە سێی ناوبژیوانانی تۆپی دەست" کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بۆ ژمارەیەک فێرخوازی زانکۆی و شارەکە بەڕیوەچوو، سەردانی زانکۆی کۆیەیەان کرد.

Header Style
Sticky Menu
Color skins
COLOR SCHEMES