News & Events

News & Events of Koya University.

08 جۆزەردان, 2024

فیدراسیۆنی عێراقی بۆ وەرزشی زانکۆکان سوپاس و ڕێزلێنانی بەخشییە سەرۆکی زانکۆی کۆیە

فیدراسیۆنی عێراقی بۆ وەرزشی زانکۆکان، لە پای بەشداری کردنی زانکۆی کۆیە لە پاڵەوانێتییەکانی فیدراسیۆنەکە و پاڵپشتییەکانی سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ چالاکییە وەرزشییەکان سوپاس و ڕێزلێنانی بەخشییە سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق.

08 جۆزەردان, 2024

ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە شازدەهەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی ئەنجامدا

ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتی سەرۆکی زانکۆ، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق و ئامادەبوونی تەواوی ئەندامانی ئەنجومەن شازدەهەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە باڵەخانەی فاکەڵتیی زانست و تەندروستی ئەنجامدا. ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ئایاری ٢٠٢٤، ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتی سەرۆکی زانکۆ، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق شازدەهەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی ئەنجامدا.

08 جۆزەردان, 2024

سەرۆکی زانکۆ خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە تیپی تۆپی سەرمێزی زانکۆی کۆیە

سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق پێشوازی لە هەردوو تیپی تۆپی سەرمێزی کچان و کوڕانی زانکۆی کۆیە کە توانیبوویان لە پاڵەوانیەتی زانکۆکانی سنووری پارێزگای هەولێر و لە پاڵەوانیەتی سەر ئاستی زانکۆکانی کوردستان سەرکەوتن بەدەستبهێنن کرد.

08 جۆزەردان, 2024

بەشی زمانی عەرەبی لە زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەڕێوەبرد

بەشی زمانی عەرەبی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی "الدوافع المعنویة لتعلیم اللغة العربیة" بەڕێوەبرد.

08 جۆزەردان, 2024

هاوڵاتییەکی شاری کۆیە کە دانیشتووی وڵاتی بەریتانیایە ئامێرێکی تاقیگەی بۆ بەشی بایۆلۆجی لە زانکۆی کۆیە دابین کرد

هاوڵاتییەکی شاری کۆیە کە دانیشتووی وڵاتی بەریتانیایە ئامێرێکی تاقیگەی بۆ بەشی بایۆلۆجی لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە دابین کرد. هاوڵاتی "دلاوەر واحد" دانیشتووی وڵاتی بەریتانیا و خەڵکی شاری کۆیە ئامێرێکی "Incubator"ی بە بڕیی ٣٠٠$ بۆ تاقیگەی بەشی بایۆلۆجی لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە دابین کرد و فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە لەپای ئەم ئەرک و کارە جێگەی ڕێزە سپاس و پێزانینی پێ بەخشی.

07 جۆزەردان, 2024

سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەشداری لە ڕێوڕەسمی واژووکردنی یادداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لە نێوان زانکۆکانی هەرێم و زانکۆکانی وڵاتی شانشینی ئوردن کرد

ڕۆژی سێشەممە ٧ی ئایاری ٢٠٢٤ لە زانکۆی سلێمانی بە بەشداری سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق ڕێوڕەسمی واژووکردنی یادداشتنامەی لێکتێگەیشتن  لە نێوان ژمارەیەک زانکۆی هەرێمی کوردستان و زانکۆکانی شانشینی ئوردنی هاشمی بەڕێوەچوو.

07 جۆزەردان, 2024

سەرۆکی زانکۆ قەڵغانی ڕێزلێنانی بەخشییە لێپرسراوی بەشی بۆنە و ڕێوڕەسمەکان لە مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

لە پای هاوکارییە بەردەوامەکانیان بۆ بۆنە و چالاکییەکانی زانکۆی کۆیە و بە تایبەتی لە ئامادەکاری و بەڕێوەچوونی سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی بواری نەوت لەژێر ناونیشانی بەڕیوەبردنی پاشماوەکان لە پیشەسازیی نەوت و غاز کە لە ٢٨-٣٠ نیسانی ٢٠٢٤ ئەنجامدرا، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. محمد حسیب صدیق قەڵغانی ڕێزلێنانی پێشکەشی لێپرسراوی بەشی بۆنە و ڕێوڕەسمەکان لە مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، کاک ئاکار ئازاد بەرزنجی کرد.

07 جۆزەردان, 2024

فیستیڤاڵی ساڵانەی بەشەکانی ئەندازیاریی دروستکردن و پیشەسازی و ئەندازیاریی جیۆتەکنیک لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

بەشەکانی ئەندازیاریی دروستکردن و پیشەسازی و ئەندازیاریی جیۆتەکنیک لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە فیستیڤاڵی ساڵانەی خۆیان بۆ خوێندکاران بەڕێوەبرد.

12 بانەمەڕ, 2024

مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە بەشداری لە خولێکی بواری پاراستن و سەوزکردنی ژینگە لە وڵاتی چین دەکات

مامۆستا هناء علی محمد مامۆستا لە بەشی بایۆلۆجیی فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە بەشداری لە خولێکی نێودەوڵەتیی بواری ژینگەپارێزی لە وڵاتی چین دەکات.

Header Style
Sticky Menu
Color skins
COLOR SCHEMES