زانکۆی کۆیە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی بەرز ڕاگرت

Submitted by Anonymous (not verified) on چش, 08/30/2023 - 12:38

بەشی زمانی کوردی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە لە پەراوێزی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی "ڕۆژی جیهانی زمانی دایک" بۆ بەرزڕاگرتنی ئەم یادە بەڕێوەبرد.

میوانەکانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی (کەلەپوور لە مەترسیدایە) سەردانی شوێنەوارە دێرینەکانی شاری کۆیەیان کرد

Submitted by Anonymous (not verified) on چش, 08/30/2023 - 12:22

لە چوارچیوەی پرۆگرامەکانی ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی (کەلەپوور لە مەترسیدایە) زانکۆی کۆیە گەشتێکی ناو شاری کۆیەی بۆ میوانە بیانییەکانی کۆنفرانسەکە رێکخست.

خوێندکارانی بەشی پەروەردە و دەروونزانی فاکەڵتیی پەروەردە سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا

Submitted by Anonymous (not verified) on چش, 08/30/2023 - 12:14

خوێندکارانی قۆناغەکانی دووەم و چوارەمی بەشی پەروەردە و دەروونزانی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆ کۆیە ڕۆژی سێشەممە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٣ بە سەرپەرشتی مامۆستا بەهات عەبدالرزاق و مامۆستا عباس شەریف، سەردانێکی زانستییان بۆ شاری سلێمانی ئەنجامدا.

لە میانی سەردانەکەدا خوێندکاران سەردانی بەشی پەروەردەی تایبەتی زانکۆی سلێمانی و قوتابخانەی لیدەرسی بنەڕەتییان کرد.

 

دووەم و کۆتا ڕۆژی کۆنفرانسی نێودوڵەتیی (کەلەپوور لە مەترسیدایە) بەڕێوەچوو

Submitted by Anonymous (not verified) on چش, 08/30/2023 - 12:06

ڕۆژی ٢١ی شوباتی ٢٠٢٣ دووەم و کۆتا ڕۆژی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی "کەلەپوور لە مەترسیدایە – Heritage in Danger) کە لە زانکۆی کۆیە بە هەماهەنگی لەگەڵ تۆڕی ئەورووپی بۆ مێژووی تەلارسازی EAHN و بە پاڵپشتیی دارایی پرۆژەی بەردەوامی دۆکیمێنتکردنی مۆنۆمێنتەکانی میزۆپۆتامیا لە زانکۆی کۆلۆمبیا

خوێندکارانی بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردە سەردانێکی زانستییان بۆ لالش ئەنجامدا

Submitted by Anonymous (not verified) on چش, 08/30/2023 - 12:00

 

سەرۆکایەتی بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردە بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕاگرایەتی فاکەڵتیی پەروەردە سەردانێکی زانستییان بۆ خوێندکارانی بەشەکە ئەنجامدا.

خوێندکارانی قۆناغەکانی چوار، سێی بەیانیان و سێی ئێواران سەردانێکی زانستییان بۆ  شوێنەوارەکانی خنس وپەرستگەی لالش ئەنجامدا.

یەکەم ڕۆژی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی "کەلەپوور لە مەترسیدایە" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

Submitted by Anonymous (not verified) on چش, 08/30/2023 - 11:51

سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق:

 "وەک ئاشکرایە  کۆیە جگە لەوەی لە مێژوودا  بە مەڵبەندی زانست و زانیاری و شیعر و ئەدەب و هونەر ناسراوە و لەڕووی کۆمەڵایەتیەوە بە شاری پێکەوە ژیانی ئاینەکان بەناوبانگە، لەگەڵ ئەوەشدا کۆیە یەکێکە لە  ناوچە دێرینەکانی کوردستان کە تەمەنی ئاوەدانی و شارستانیەت تیایدا بە چەندین هەزار ساڵ مەزەندە دەکرێت، بۆیە ئاوڕدانەوە لە شوێنە مێژوویی و دێرینەکانی کۆیە و کەلەپووری ئەم ناوچەیە کارێکی زۆر پێویستە."

گۆڤاری زانکۆی کۆیە بۆ زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان پاکێجی دووەمی توێژینەوە ئینگلیزییەکانی بڵاو کردەوە

Submitted by Anonymous (not verified) on چش, 08/30/2023 - 11:25

گۆڤاری زانکۆی کۆیە بۆ زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان، ١٥ توێژینەوەی دیکەی تایبەت بە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی بڵاو کردەوە.

ژمارەکە کە تایبەتە بەو توێژینەوانەی کە بە زمانی ئینگلیزی نووسراون، ٢٠ توێژینەوەی ٣٨  توێژەری زانکۆکانی کۆردستان و جیهان لەخۆ دەگرێت کە دابەشکراون بەسەر کارگێڕی و ئابووری، ژمێریاری، زمانی ئینگلیزی، ئەدەبی ئینگلیزی، وەرگێڕان، فێربوونی ئینگلیزی بۆ بیانییەکان. 

 

وۆرکشۆپێک لە سەرنتەری پێداگۆجیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

Submitted by Anonymous (not verified) on چش, 08/30/2023 - 10:55

لە سەنتەری پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی لە زانکۆی کۆیە وۆڕکشۆپێکی سەبارەت بە پێڤاژۆی بۆڵۆنا بە ناونیشانی "Bologna process: Market  Oriented Curriculum Design"  ئەنجامدرا.

دووشەممە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، سەنتەری پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی لە زانکۆی کۆیە وۆڕکشۆپێکی بە ناونیشانی "Bologna process: Market  Oriented Curriculum Design" سەبارەت بە پڕۆگرامی خوێندنی ئاڕاستەکراو بە گوێرەی بازاڕ و ھەلی کاری بۆ سەرۆکی بەشەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد.

گرووپە توێژەرێکی زانکۆی کۆیە داهێنانێکی نوێیان بڵاو کردەوە

Submitted by Anonymous (not verified) on چش, 08/30/2023 - 10:50

گروپێک لە توێژەرانی فاکەڵتییەکانی ئەندازیاری و زانست و تەندروستی لە زانکۆی کۆیە داهێنانێکی نوێیان بڵاوکردەوە.

بەشی پەروەردەی ئایینی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەڕێوەبرد

Submitted by Anonymous (not verified) on چش, 08/30/2023 - 10:28

بەشی پەروەردەی ئایینی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بە ناونیشانی "دڵەڕاکێ وپەیوەندی بە داهێنان لای خۆێندکاران لە روانگەی ئاین ئێسلام و زانستی دەروونزانی" لە هۆڵی م.تاهیر بکر بەڕێوەبرد.

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٤ی شوباتی ٢٠٢٣، بەشی پەروەردەی ئایینی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بە ناونیشانی"القلق و علاقتە بدافع الانجاز لدی طلاب الجامعة من المنظورین الدینی و النفسی"  سەبارەت بە کاریگەرییەکانی دڵەڕاوکێ لەسەر خوێندکاران لە تێڕوانینی ئایینی و دەروونییەوە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستا و خوێندکاران لە هۆڵی م.تاهیر بکر بەڕێوەبرد.

Header Style
Sticky Menu
Color skins
COLOR SCHEMES