لە زانکۆی کۆیە بڕوانامە بەسەر مامۆستایانی وانەبێژی بەشداربوو لە خولی شیاندنی مامۆستایان دابەشکرا

Submitted by hemn on پش, 08/31/2023 - 12:57

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کۆیە لە پەراوێزی ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا لە زانکۆی کۆیە بڕوانامەی بەسەر مامۆستایانی وانەبێژی بەشداربوو لە خولی شیاندنی مامۆستایان دابەش کرد.

گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکارێکی بەشی ماتماتیک بەڕێوەچوو

Submitted by hemn on پش, 08/31/2023 - 01:30

ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی ئاداری ٢٠٢٣ گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکارێکی بەشی ماتماتیک لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی بەڕێوەچوو.

گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا (هۆشمەن قادر حمد) لە بەشی ماتماتیکی فاکەڵتیی زانست و تەندروستی زانکۆی کۆیە لە هۆڵی حاکم ئەمیر حەوێزی لەفاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان  بەڕێوەچوو.

ماستەرنامەکەی (هۆشمەن قادر حمد) بەناونیشانی "Numerical Solution of the Coupled Witham-Broer-Kaup Shallow Water by B-Spline Collocation Method" بو و لەلایەن ئەندامانی لیژنەی گفتۆگۆکە کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان:

لە بەشی بایۆلۆجی گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکار سارا شێرزاد عەلی بەڕێوەچوو

Submitted by hemn on پش, 08/31/2023 - 01:24

ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی ئاداری ٢٠٢٣ گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکارێکی دیکەی بەشی بایۆلۆجی بەڕێوەچوو.

گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا (سارا شێرزاد عەلی) لە بەشی بایۆلۆجیی فاکەڵتیی زانست و تەندروستی زانکۆی کۆیە لە هۆڵی د. اکرم هاشم طە لە سەنتەری توێژینەوەی فاکەڵتیی زانست و تەندروستی بەڕێوەچوو.

ماستەرنامەکەی (سارا شێرزاد عەلی) بەناونیشانی "Isolation and Molecular Identification of Local Rhizobium spp. from Nodules of Some Legume Plants in the Koya Region" بو و لەلایەن ئەندامانی لیژنەی گفتۆگۆکە کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان:

لە فاکەڵتیی پەروەردە ماستەرنامەیەک دەربارەی خیلافەی عەباسی تاوتوێ کرا

Submitted by hemn on پش, 08/31/2023 - 01:19

لە بەشی مێژوویی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە ماستەرنامەیەک دەربارەی خیلافەی عەباسی تاوتوێ کرا.

گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا (هۆشمەند اکرم مولود) لە بەشی مێژوو فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

ڕۆژی پێنجشەممە ٩٢ی ئاداری ٢٠٢٣ لە هۆڵی مامۆستا تاهیر بەکر  لە  فاکەڵتیی پەروەردە بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری فاکەڵتی، پ.د. سەفین جلال نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا (هۆشمەند اکرم مولود) بەناونیشانی " خیلافەی عەباسی لەسەردەمی بوەیهی و سەلجوقی لێکۆڵینەوەیەکی بەراورد کارییە" تاوتوێ کرا.

زانکۆی کۆیە پێشوازی لە خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی شاری کۆیە کرد

Submitted by hemn on پش, 08/31/2023 - 01:12

زانکۆی کۆیە، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی ڕاپەڕینی شاری کۆیە ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی ئاداری ٢٠٢٣ دەرگای زانکۆی بۆ پێشوازی کردن لە سەرجەم خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی سنووری قەزای کۆیە واڵا کردەوە.

بۆ ئەم مەبەستەش بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە و بە سەرپەرشتی بەڕێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، پ.ی.د قارەمان نادر و لە رێگەی لیژنەیەکی باڵاوە تیمی تایبەت لە خوێندکاران لە فاکەڵتییەکان، سەنتەرەکانی توێژینەوە، کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆ و کەمپسی زانکۆ بۆ پێشوازی کردن لە خوێندکاران پێکهێنرا.

فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش ۆورکشۆپێکی زانستی بەڕێوەبرد

Submitted by hemn on پش, 08/31/2023 - 01:08

لە چوارچێوەی کاروچالاکییە زانستییەکانیدا فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە ۆورکشۆپێکی زانستیی بە ناونیشانی "ڕۆشنایی پێوانە و هەڵسەنگاندن لە فێرکردنی زانکۆدا" لەسەر ئاستی زانکۆ بەڕێوەبرد.

وۆرکشۆپەکە ڕۆژی پێنجشەممە رێککەوتی ٩ی ئاداری ٢٠٢٣ کاتژمێر نۆی بەیانی لە هۆڵی سیمیناری فاکەڵتییەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر مامۆستا و خوێندکاربەڕێوەچوو.ڕۆشنایی پێوانە و هەڵسەنگاندن لە فێرکردنی زانکۆدا"

وۆرکشۆپەکە دوای وەستانی ساتێک بۆ گیانی پاکی شەهیدان  بە وتاری بەڕێز ڕاگری فاکەڵتیی وەرزش، پ.ی.د. نەبەز عبدوڵڵا دەستیپێکرد.

خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەیانیان و ئێوارانی بەشی مێژوو سەردانێکی زانستییان کرد

Submitted by hemn on پش, 08/31/2023 - 01:05

خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەیانیان و ئێوارانی بەشی مێژووی  فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە سەردانێکی زانستییان بۆ مۆزەخانەی سلێمانی ئەنجامدا.

ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ئاداری ٢٠٢٣، خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەیانیان و ئێوارانی بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەسەرپەرەشتی بەڕێزان  پ.ی.د. کامران محمد جلال، م.ی پەرێز اکرم عمر، م.ی چیا جوهر عمر و کوێستان احمد سەردانێکی زانستییان بۆ مۆزەخانەی سلێمانی ئەنجامدا.

دەربارەی بەشی مێژوو:

گۆڤاری ئارۆ-ی زانکۆی کۆیە ئیندێکسی ئیمپاکت فاکتەری بەدەستهێنا

Submitted by admin on پش, 08/31/2023 - 01:02

گۆڤاری ئارۆ، بوو بە یەکەم گۆڤار لە هەرێمی کوردستان کە ئیمپاکت فاکتەر بەدەستبهێنێت و لە سەرووی ئەو شەش گۆڤارەی عێراقە کە ئەو ئیندێکسەیان وەرگرتووە. 

گۆڤاری ئارۆ، کە گۆڤارێکی زانستیی تایبەتە بە ئەندازیاری و زانستەکان و لە ساڵی ٢٠١٣وە دامەزراوە، لە ساڵی ٢٠١٦ وەکو یەکەم گۆڤاری زانستی لە هەرێمی کوردستان لەلایەن Clarivate Analyticsوە ئیندێکس کراوە. 

بەشی بایۆلۆجی سەردانێکی زانستییان بۆ خوێندکارانی بەشەکە رێکخست

Submitted by hemn on پش, 08/31/2023 - 00:11

خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشی بایۆلۆجی لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە سەردانێكی زانستییان بۆ شاری هەولێر ئەنجامدا.

ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ئاداری ٢٠٢٣، خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشی بایۆلۆجی لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە بەسەرپەرەشتیاری بەڕێزان پ.ی.د حنان طارق صبحی و م. هناء علی محمد لە بابەتی Food Microbiology سەردانێکی زانستییان بۆ کارگەی شیرەمەنی دڵبا لە شاری هەولێر کرد.

شاندێکی زانکۆی کۆیە سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی-یان کرد

Submitted by hemn on پش, 08/31/2023 - 00:06

شاندێکی زانکۆی کۆیە بە مەبەسەتی پێشکەش کردنی پیرۆزبایی دامەزراندنی، سەردانی "دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی"یان کرد.

Header Style
Sticky Menu
Color skins
COLOR SCHEMES