هەڵبژاردەی تۆپی پێی زانکۆی کۆیە پلەی دووەمی لەسەر ئاستی زانکۆکانی کوردستانی بەدەستهێنا
هەڵبژاردەی تۆپی پێی زانکۆی کۆیە، لە پاڵەوانێتی تۆپی پێی بچووکراو (فوتساڵ)ی زانکۆکانی کوردستان کە بە میواندارێتی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت، پلەی دووەمی بەدەستهێنا.
لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی تۆپی پێی بچووکراو (فوتساڵ)ی زانکۆکانی کوردستان کە بە میواندارێتی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت، زانکۆی کۆیە رووبەڕووی زانکۆی هەڵبجە بوویەوە.
نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی یەک گۆڵ بۆ هەرلایەک کۆتایی هات.
لە سەرەتای نیوەی دووەمی یارییەکە زانکۆی کۆیە گۆڵی پێشەنگی تۆمار کرد و ئەنجامەکەی کرد بە ٢-١.