لە زانکۆی کۆیە دیدارێکی زانستی نێودەوڵەتیی تایبەت بە سینەمای کوردی بەڕێوەچوو
سەنتەری مەلای گەورە لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە، دیدارێکی زانستی سەبارەت بە ڕۆڵی سینەمای کوردی بەڕێوەبرد.
ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٣، سەنتەری مەلای گەورە لە فاکەڵتیی پەروەردە لە زانکۆی کۆیە شەشەمین دیداری زانستیی خۆی بە ناونیشانی، "بزوتنەوەی سینەمای کوردی و ڕۆڵی لە بەرەوپێشبردنی هۆشیاری کۆمەڵگەدا" بەڕێوەبرد.